سەرۆکایەی شارەوانی تەیناڵ
پڕۆژەى کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى تەیناڵ چووە بوارى جێبەجێکردنەوە
بەمەبەستى خزمەتکردن و ئاسانکارى هاتووچۆى هاوڵاتییانى شارۆچکەکە، سەرۆکایەتی شارەوانی تەیناڵ پڕۆژەی چاککردن و کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکانى تەنیاڵى کۆن و نوێى خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەکە لەسەر داهاتى لەسەدا 15ى شارەوانییەکان جێبەجێدەکرێت کە خۆى لە کۆنکرێتکردنى کۆڵانەکاندا دەبینێتەوە و کۆى ڕووبەرى خەمڵێنراوى پڕۆژەکە 1230 مەتر دووجایە.








