سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک

شەقامەکانى ناحیەى گەرمک ڕووناکدەکرێتەوە

لەسەر داواکارى سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک، فەرمانگەى کارەباى پێنجوێن دەستیکرد بە چاککردنەوە و خستنەکارى گڵۆپ و بلاجکتۆرى سەر شەقامەکانى ناحیەى گەرمک.

سەرۆکایەتى شارەوانى گەرمک ڕایدەگەیەنێت؛ دوابەدواى ئاڕاستەکردنى نوسراوێکى شارەوانیمان بۆ فەرمانگەى کارەباى قەزاى پێنجوێن بە ژمارە (168/230 ) لە ڕێکەوتى 13/4/2025، بەسوپاسى زۆرەوە فەرمانگەى ناوبراو هەستا بە چاککردنەوە و کارپێکردنەوەى ڕووناککەرەوەى سەرشەقامەکان.

Back to top button