سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان
شارەوانى دەربەندیخان هەڵمەتى پەیینکردنى درەختەکان بەڕێوەچوو
بەمەبەستى گەشەى زیاتر و بوژاندنەوەى درەختى بلوارى شەقامە گشتییەکان، تیمەکانى سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان هەڵمەتى وەشاندنى پەیینى کیمیاى لە جۆرى یۆریا (نایترۆجین)ی بەڕێوەبرد.
لەگەڵ نزیکبوونەوەى وەرزى بەهاردا، بەکارهێنانى پەیینى (نایترۆجین) ڕێگەچارەیەکى زانستییە بۆ خێراترکردنى گەشەى ڕووەک، بەتایبەت بۆ ئەو نەمام و درەختانەى لە وەرزى پاییزدا گەشەى پێویستیان نەکردووە یاخود لاوازن، ئەم هەڵمەتەى سەرۆکایەتى شارەوانى دەربەندیخان لەچوارچێوەى هەوڵەکانیاندایە بۆ پاراستنى گەشەى ڕووەکى شەقامە گشتییەکان و باشتر سەوزکردنى شارۆچکەکە.
بەکارهێنانى ئەم جۆرە پەیینە دەبێت بەگوێرەى پێوەرە زانستییەکان بێ، چونکە زیادەڕەوى تێیدا ڕەنگە زیان بە نەمامە ساواکان بگەیەنێ، بەڵام گومانى تێدانییە ڕۆڵێکى گرنگ لە گەشەى ڕووەکە وەرزى و ساڵانەییەکاندا دەبینێت.


