بەشى پشکنین:

وەڵام دانەوەى ڕاپۆرتەکانى فەرمانگەى وردبینى پارێزگاى سلێمانى لەسەر
کارەکانى دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان و شارەوانیەکان بە هاوکارى
سەرجەم بەشەکانى ناو دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان.

بەدواداچوون دەکات بۆ کارو بارى شارەوانیەکان لە ڕوى کاروبارى کارگێڕى و
ژمێریارى و یاسایى و هونەرى و پێدانى ڕاپۆرتى تایبەت بە بەڕێوەبەرى گشتى
لە ئەنجامى بەدواداچوونەکانیان.
پشکنین دەکات بۆ کارەکانى بەشى ووردبینى و ژمێریارى و کارگێرى و هونەرى
ناو دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان و پێدانى ڕاپۆرتى تایبەت بە بەڕێوەبەرى
گشتى.
بە دواداچوون دەکات بۆ کارەکانى گرێبەستەکانى موڵکەکانى شارەوانیەکان کە
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان و شارەوانیەکانەوە بە کرێ دراون
وپەسەندکراون.
بەشدارى کردن لەو داوایانەى کە تۆمارکروان لە دادگاکان لەسەر شارەوانیەکان
و بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان بە هەماهەنگى بەشى کاروبارى یاسا .

دابەشکردنى ئەرک و فەرمان بەسەر فەرمانبەرانى بەشەکەى دا.
هەڵسەنگاندنى ئەداى کارى فەرمانبەران و بەرزکردنەوەى ڕاپۆرتى تایبەت بۆ
بەڕێوەبەرى گشتى


لێپرسراوى بەش

بێریڤان جمیل محمد
٠٧٧٠١٨٥٠٠٩٨

Back to top button