پەیوەندى
0533195158
sulisharawanyakan@gmail.com
سلێمانى / بەختیارى – پشت پەروەردەى ڕۆژئاوا – تەنیشت بەڕێوەبەرایەتى ئاوەدان کردنەوە و ڕێگاوبان.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانیەکانى سلێمانى لە دواى جیابوونەوەى ئیدارەى حکومەتى هەولێر و سلێمانى لە ساڵى ١٩٩٦ درووست بووە زیاتر لە (٨٠ ) شارەوانى قەزا و ناحیەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر کارەکانیان پەیوەست بووە بەم بەرێوەبەرایەتى یە گشتى یەوە ، پاش یەکگرتنەوەى هەردوو ئیدارە حکومەتى هەرێم ( هەولێر و سلێمانى) لە بەروارى ٨/٦/٢٠٠٦ شارەوانییەکانى قەزاى کۆیە چوونەوە سەر بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانى یەکانى هەولێر ، وە إستحداث کردنى هەردوو ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان و ڕاپەڕین و بە پارێزگابوونى هەڵەبجە( هەڵەبجەى شەهید) ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى یە (٤٣ ) سەرۆکایەتى شارەوانى کارەکانیان پەیوەست ماوەتەوە پێوەی . بە پێی هەیکەلى ڕێکخستنى پەسەندکراوى وەزارەتى شارەوانى گەشت و گوزار ئەم بەڕێوەبەرایەتى یە گشتى یە لە (١٥) بەش پێک هاتووە لەگەڵ دوو جێگرى بەرێوەبەرى گشتى بۆ کاروبارى هونەرى و کاروبارى کارگێرى و دارایی . وە میلاکى ئەم بەڕێوەبەرایەتى گشتى یە پێک هاتووە لە (٣٥٥) فەرمانبەرى هەمیشەیی وە (١٤٣) فەرمانبەرى گرێبەست.