سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک
شانەكانی شەقامی سەرەكی گەرمک -هەنگەژاڵ فراوانكرا
بە مەبەستی فراوانكردنی مەودای هاتووچۆ و ڕێگریكردن لە ڕوودانی كارەساتی نەخوازراو، شانەكانی شەقامی سەرەكی گەرمک – هەنگەژاڵ فراوان و تێکەڵەڕێژکرا.
هەڵمەتەكە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (سەروەر شێخ عبداللە) سەرۆکی شارەوانی جێبەجێكرا و ئامانج لێی باشتركردنی ڕەوشی هاتووچۆی ناوچەكە و ڕێگریكرنە لە ڕووداوی هاتووچۆ كە پێشتر بەهۆی بەرتەسكی شەقامەكەوە مەترسی دروستكردبوو.
لای خۆیەوە سەرۆكایەتی شارەوانی گەرمک سوپاسی (کاک سەریاس و كاك سامان مەستەكانى) دەكات كە بە ئامێرى دەقاق هاوكاریان بوون لە تاشین و ڕێككردنەوەی شەقامەكە.








