سەرۆکایەتی شارەوانی دوکانشارەوانیەکان
هۆشیاری ژینگەیی لە قەزاى دوکان
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دامەزراوەی ڤیم لە هەڵمەتێکی فراواندا بەهاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی قەزای دوکان و هاوڵاتیانی خۆبەخش هەستا بە پاکردنەوەی دەریاچەی دوکان و زێی دوکان لە پاشماوەکان
ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆژەی ئاتفرۆش بە هاوکاری شارەوانیی دوکان هەستا بەدانانی کارێکی هونەری هۆشیاری ژینگەیی لە دەروازەی قەزاکەدا لەو پاشماوانەی پێشتر لە بەنداوی دوکان و زێی دوکاندا کۆکراونەتەوە .