سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانشارەوانیەکان

پۆستی سەرۆک شارەوانی دەربەندیخان ئاڵوگۆڕی پێکرا

لە پڕۆسەیەکی کاگێریدا ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی نێوان( عوسمان عبدالله قادر ) سەرۆکی پێشوی شارەوانی دەربەندیخان ، ئەندازریان ( زریان صابر شكور ) سەرۆکی نوێی شارەوانی دەربەندیخان بەڕێوەچووبەئامادەبونی ئەندازیار ( ئاسۆ شێرکۆ ) جێگری بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و قائیمقامی قەزای دەربەندیخان و بەرپرسانی حزبی حکومی ئامادەبونلە وتەیەکدا قائمقامی قەزای دەربەندیخان سوپاس و پێزانینی هاوڵاتیانی گەیاندە سەرۆکی پێشوی شارەوانی کەساڵنێکە بە دڵسۆزی خزمەتی قەزای دەربەندیخانی کردووە و پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی شارەوانی کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست ، هەروەها لە لایەن جێگری بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکان سوپک و ماندوبونی سەرۆکی پێشوی شارەوانی کرد بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەشی کردووە ،لە کۆتایدا لەلایە سەرۆکی نوێی شارەوانی دەربەندیخان چەپکە گوڵی ڕێز و سوپاس پێشکەش بەسەرۆکی پێشوی شاراوانی کرد و ئومێدی سەرکەوتنی لە کارە تازەکەیدا بۆ خواست کە وەک سەرۆک شارەوانی نەسر دەستبەکار بووە

Back to top button