سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور
شارەوانی شارەزوور قیرتاوکردنی دووسایدی بەردەم پرۆژەی نیشتەجێبوونی لانە سیتی
ئەمڕۆ هەینی دەست کرا کرد بە قیرتاوکردنی پرۆژەی دووسایدی بەردەم پرۆژەی نیشتەجێبوونی لانە سیتی کۆمپانیای ڕووناکی و شەقامەکە نزیکەی ٢٥٠ مەتر درێژە و دووسایدە و ناوەندی شار دەبەستێتەوە بە شەقامی سەرەکی قەزای شارەزوور-سەیدسادەق و لەسەربودجەی کۆمپانیای ڕووناکی جێ بەجێ دەکرێت و لەو پرۆژانەیە کە هەر وەبەرهێنێک پرۆژەی نیشتەجێ بوون ئەنجام بدات دەبێت لەبەرامبەردا پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانی شارەزوور ئەنجام بدات
بڕیاریشە هەر لەسەر بودجەی چەند کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان چەند پرۆژەیەکی تری خزمەتگوزاری لەسنووری شارەوانی شارەزوور جێ بەجێ بکرێت