سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ
هەڵمەتی دەرمان ڕشتن دەستیپێکرد
هۆبەی باخچەکانی شارەوانی چەمچەماڵ دەستیانکردووە بە هەڵمەتی دەرمان ڕشتن بەسەر درەختەکاندا ، لە پێناو پاراستن و مانەوەی درەختەکان و گەشەکردنیان ، ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن پێک دێن لە :
بەکارهێنانی قڕکەری جاڵجاڵۆکە (عناکب) بۆ داری( سبحبح ) چەتریەکانی سەر شۆستەو بلواری شەقامەکانی ناوەندی شار و بلواری (کرکوک – سلێمانی ) بە مادەی کاریگەری ( ٲبامکتین + زيت صيفي )
ئەم قڕکەرە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو جالجاڵۆکەو مێرووانەی کە لەسەر گەڵای دارەکان دەژین،کە هۆکاری زەردبون و وشک بون و هەڵوەراندنی گەڵای داری (سبحبح)ن.
ئەم هەڵمەتە لە ئێستادا بلواری شەقامەکان دەگرێتەوە و لە چەند ڕۆژی داهاتودا تایبەت دەبێت بە دارەکانی ناو باخچەکان.