سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق
دروستکردنی شۆستە و شەقام بۆ مزگەوتی دارالاحسان لە سیدسادق کۆتای هات
ئەمڕۆ ( سێ شەممە ) ( ٣٠ / ٧ / ٢٠٢٤ ) کۆتایی بە ئەنجامدانی پرۆژەی ( دروستکردنی شۆستەو شەقام بۆ کۆڵانی مزگەوتی دارالاحسان ) هات ، کە پرۆژەیەکی پێویست و گرنگ بوو بۆ قەزای سەیدسادق و هەردوو شەقامی بەرکێو و شێخان پێکەوە دەبەستێتەوە . پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ( وەستا ) وە جێبەجێ کرا .