لە تەکیە کاکەمەند دوو پڕۆژەى بە بڕى 286 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت
پرۆژەى ئاوەڕۆ و تێکەڵەڕێژکردنى 3 کۆلان لە گەرەکى هەرێم لەگەڵ و کۆلانێک لە نزیک کارگەى گەچ،بە بودجەى ( 98000000 ) نەوەد و هەشت ملیۆن دینار لە ئەنجامى فرۆشتنى زەوى و زارى شارەوانیەوە دابین کراوە ، پرۆژەکە بە درێژى 100 مەتر توڵ ئاوەڕۆى لولەى بۆ ماوەى 90 ڕۆژ بە شێوازى ڕاستەوخۆ لەلایەن شارەوان تەکیەى کاکەمەندەوە جێبەجێدەکرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى شارەوانیەکانى سلێمانیەوە سەرپەرشتى دەکرێت.
ئەم پرۆژەیە خزمەتێکى زۆرى هاوڵاتیانى گەڕەکەکە دەکات لە ڕوى تەندروستى و هاتوو چۆیانەوە وە سیمایەکى شارستانى دەبەخشێ بە ناحیەکە.
لە هەمان کاتتدا پرۆژەى ئاوەڕۆ و تێکەڵەڕێژکردنى ناوچەى پیشەسازى بە بڕى ( 188410000) سەد و هەشتا و هەشت ملیۆن و چوارسەد و دە هەزار دینارە لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى سێمانیەوە دابین کراوە ، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیاى شۆراوەوە جێبەجێدەکرێت بە سەرپەرشتى شارەوانى تەکیەى کاکەمەند ، ماوەى تەواو بونى پرۆژەکە 150 ڕۆژە .
ئەم پرۆژەیە دەسپێکى دروست کردنى ناوچەیەکى پیشەسازى مۆدێرنە کە سودێکى زۆرى بۆ پیشەوەرانى ناحیەکە هەیە بە شێوەیەک هەمویان لە یەک جێگا کۆ دەکرێنەوە سیمایەکى جوانتر دەبەخشێت بە ناوچەکە .