ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک باڵندەی دەریایی و 100 هەزار شیردەری دەریایی بەهۆی پیسبوونی پلاستیکەوە گیان لەدەست دەدەن.
ساڵانە جیهان بڕێکی سەرسوڕهێنەر لە پلاستیک بەکاردەهێنێت کە لە نێوان ٣٥٠ بۆ ٤٦٠ ملیۆن تۆندایە، بەپێی هەندێک لێکۆڵینەوە. داتاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمهێنانی پلاستیکی جیهانی لە دوو دەیەی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، پێشبینیش دەکرێت تا ساڵی ٢٠٦٠ نزیکەی سێ ئەوەندە زیاد بکات، ئەگەر ڕەوتەکانی ئێستا بەردەوام بن.
چاودێران هۆشداری دەدەن کە ئەم زیادبوونە خێرایەی بەکارهێنانی پلاستیک مەترسییەکی گەورە لەسەر ژینگە و تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، لە نێوان ئەم ترسانەدا، تیشکێکی هیوا لە ئاسۆدا دەدرەوشێتەوە لەگەڵ یەکگرتنی نێوان تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و بەڕێوەبردنی ژینگەیی هۆشیار.
پێشبینی دەکرێت پاشماوەی پلاستیکی جیهانی تا ساڵی ٢٠٦٠ ساڵانە بگاتە یەک ملیار و ٢٣ ملیۆن تۆن ئەگەر ڕەوتەکانی ئێستا بەردەوام بن، ئەمەش جەخت لەسەر پێویستی کردەوەی بەپەلە دەکاتەوە.
پیشەسازی پلاستیک بەشداری دەکات لە 10.7%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێویستی گۆڕانکاری سیستماتیکی بۆ چارەسەرکردنی پیسبوونی پلاستیک و قەیرانی کەشوهەوا.