سەرۆکایەتی شارەوانی گاپیڵۆنشارەوانیەکان
کارو چالاکیەکانی ئەم هەفتەیە شارەوانی گاپیڵۆن
١-لەسەر داواکاری دانیشتوانی گوندی کانیمێو پاککردنەوەی چواردەوری مزگەوتی گوندەکە بەمەبەستی فراوان کردنی مزگەوت
٢-پاککردنەوەی پەینی ئاژەڵ لەناحیەی گاپیڵۆن بەشی ئامێرەکانی شارەوانی بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای ئۆڕانۆس
٣-شۆردنی گەڕەک و کۆڵانەکانی ناحیەی گاپیڵۆن
٤-پێش وەرزی دەست پێکردنی باران پاککردنەوەی سەرجەم باراناو و مەنهۆڵەکانی ناو گاپیڵۆن
ئەم کارانە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی لیژنەی شارەوانی گاپیڵۆن ئەنجام دراون