خاوێنی ڕۆژی ژینگە
نوسینێکی لێپرسراوی ژینگەی بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی
تایبەت بە خاوێنی ڕۆژی ژینگە
سەرباری
بێ موچەیی…
بێ کاری…
بێ وەعدی بەڵێنەکان…
بونی کێشە کۆمەڵایەتیەکان…
کێشە تایبەتیەکانی خۆت…
بیرکەرەوە،،،
کێشەیەکی گشتیت هەیە،هاوبەشە بۆ هەموان،لەوانەیە بڵێیت مادام گشتیە،مردنیش بەکۆمەڵ خۆشە،ڕاستە ئەمە مردنە لەکۆتایدا،بەڵام مردنی بەئازار…
ئەم کێشەیەش ژینگەیە…
خوای گەورە ئەفەرموێت:
هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ ۖ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ….الملک (١٥)
خوای گەورە ئەرزی بۆ فەراهەم کردوون،تیا بگەڕێن و بسوڕێن بەدڵی خۆتان،لەڕزق و ڕۆزی بخۆن،
بەڵام سنورەکان مەبەزێنن و زیان بڵاو مەکەرەوە…
ژینگە لە ئێستادا مەترسی گەورەی لەسەرەو مەترسی گەورەشە بۆ سەر ژیانی تاک بەتاکی کۆمەڵگا…
ژینگە پێکهاتووە لە ئاو،هەوا،خاک
هەریەکەیان بەسەدان ڕێگە لەژێر هەڕەشەی مرۆڤەکاندایە…
هەوا…. Air pollution
ئۆتۆمبیل=پیسکەرێکی گەورەی هەوایە و بەرهەم هێنەرێکی سەرەکی دوانەئۆکسیدی کاربۆن CO2، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە ٣٦٪ ی ئۆتۆمبیلەکان تەنها شۆفێریان تیایە،٢٨٪ ی دوو نەفەری تیایە،٣٦٪ی لە دوو نەفەر زیاتری هەڵگرتووە…
٩٦٪ ی بەنزینی بەکارهاتوو بۆ جوڵەی ئۆتۆمبیلەکەیە،٤٪ ی بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکەیە،واتە ئێمە بەنزینمان سوتاند،خەرجیەکی زۆرمان کرد،ژینگەمان پیس کرد،ئۆتۆمبیلێکمان گواستەوە…
سپڕای Spray
هەرجۆرە سپڕایەک وەک عەتر،معەتەر،مێروو قڕکەر،سپڕای قژ،بۆنی ناوماڵ،ئەمانە هەمووی بایۆدایڤێرستی هەوا تێکئەشکێنن،تەنانەت تەنەروو ئەسیتۆنی لابردنی بۆیەی نینۆک هۆکاری پیس بوونی هەوان…
کەشتیە گەورەکان Cargo ships
خراپترین جۆری دیزڵ بەکاردێت بۆ جوڵێنەرەکانیان کە زۆرترین ژەهر ئەڕژێننە بەرگە هەواوە،ڕێگای گوستنەوەی ئاوی بە هەرزانترین ڕێگای گواستنەوە دائەنرێت بەتایبەت بۆ کەلوپەلەکان،کاتێک داوا بکرێت سوتەمەنی پاک بەکاربهێنرێت،دوو قات و سێ قات نرخی سەرجەم کەل و پەلەکان لەسەر مرۆڤ بەرز ئەبێتەوە…
وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وێستگەی کارەبا= ٢١٪ ی کۆی پیس بوونی هەوایان بەرئەکەوێت،ئەمانیش دزڵ و ڕۆنی خراپ بەکارئەهێنن و بەتایبەت مۆلیدەکانی ناو گەڕەکەکان هۆکارو یارمەتیدەرێکی گەورەی دروست بوونی سەرەتانن،ئەمە سەرەڕای ژاوەژاوەکانیان کە ئەمانیش هۆکارێکی تری پیس بوونی هەوان…
فڕۆکەکان
ژمارەی فڕۆکەکان هێندە زیادی کردووە لەناو هەوادا ئێستا مەترسی ئەوە هەیە بکێشن بەیەکدا،لە فرۆکەخانە گەورەکانی وڵاتانی سین و ئەمریکا لەتەنها یەک فرۆکەخانە،لەهەموو دەقیقەیەکدا بە تێکڕا فڕۆکەیەک بەرز ئەبێتەوەو فڕۆکەیەک ئەنیشێتەوە…
بۆچونی زانایانی چین لە سەر گەشتکردنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان تەنها بۆ گەشت لەساڵی ٢٠٣٠ ئەبێتە ١٠٤ ملیۆن کەس لە ساڵێکدا،ئەمە زۆرینەی هەرە زۆری بە فڕۆکە گەشت ئەکەن،ئەمە سەرەڕای هاتووچۆی بازرگانی و دیبلۆماسی و چارەسەرو …هتد
ئەمانەو چەندان هۆکاری تر هەن بۆ پیسکردنی هەوا،وەک هەناسەدانی مرۆڤەکان،دروستبونی گازی میسان لە پاشەڕۆی ئاژەڵ و باڵندە و پەلەوەرە ماڵیەکان…هتد
ئەم هۆکارانە وایانکردووە نزیکەی نیوو پلە بەرگە هەوای زەوی گەرم ببێت و لێکەوتەو کاریگەری خراپی دروستکردووە،وەک بونی بارانی زۆر لە هاوینانداو دروستبونی لافاوی مەترسیدار وەک ئەوەی حەفتەی ڕابردوو لە تورکیا ڕویدا،ڕۆچونی زەوی،سوتانی دارستانەکان،ترشەڵۆکە باران،گەر پلەی گەرم بوونی زەوی ٤ پلە بەرز ببێتەوە،جوڵەی دەریاچەکان هێندە بەرز ئەبێتەوە،ژیان لەزەویدا نامێنێت،بۆیە ساڵانە کۆڕبەندی گەرمبونی زەوی Global warming ئەبەسرێت…
ئەمانە مشتێک لە خەروارێکی پیس بونی هەوان،لەبەر درێژنەبونەوەی زیاتری بابەتەکە پیس بونەکانی تر بۆ نوسینی داهاتوو ئەنوسینەوە…
ڕەوا سلیم …
٧ ی سێپتێمبەر