سەرۆکایەتی شارەوانی قەرەهەنجیرشارەوانیەکان

چوونه‌ ژووره‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی قه‌ره‌هه‌نجیر كۆنكریت و قیرتاو ده‌كرێن

به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیار و سه‌رۆكی شاره‌وانی قه‌ره‌هه‌نجیر ” چوونه‌ ژووره‌وه‌ ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی قه‌ره‌هه‌نجیر قیرتاو كۆنكرێت ده‌كرێن ” لەم ڕوانگەیەوە سه‌رۆكی ئه‌ندازیارانی پێشكه‌وتوو ل. هۆبه‌ی هونه‌ری و ئه‌ندامی لیژنه‌ی جێبه‌جیەكردن له‌م رووه‌ ووتی : قیروتاوو كۆنكرێت كردنی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی قه‌ره‌هه‌نجیر یه‌كێكه‌ له‌ بڕگاكانی پرۆژه‌ی ( درووست كردنی چه‌ند رێگایه‌كی لاوه‌كی و فروان شه‌قامی سه‌ره‌كی و كۆنكریت كردنی چه‌ندرێگایه‌كی لاوه‌كی له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ قه‌ره‌هه‌نجیره‌ ) كه‌ له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌ گوژهه‌ی(یه‌ك ملیار دینار)و له‌ سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای كه‌ركوك جێ به‌جێده‌كرێت ” ووتیشی تا ئێستا پڕۆژه‌كه‌ كه‌ چه‌ند مانگێك له‌ومه‌و به‌ر ده‌ستی پێكردووه‌ به‌ بێ گرفت كاره‌كانی گه‌یشتووته‌ قۆناغی پێش كۆتایی، به‌ ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه‌ خزمه‌تێكی باش به‌ ناحیه‌كه‌ ده‌گه‌ینێت .

Back to top button