بانگەوازێك لە سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەك
لیژنەی ماستەر پلانی ناحیەی سیتەک داوا لە بەکارهێنەرانی ئەو موڵکانەی کە دەکەونە ناو سنوری نەخشەی بنەڕەتی شارەوانی سیتەک کە لەسەر ڕووبەری ۲٤۳۰ دۆنمم ماستەر پلانی بۆ بنیات دەنرێت وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێدراوە جگە لە سنووری کەرتی گوندی سیتەک ، ڕۆژانی ( یەک شەممە ، دووشەممە ، سێ شەممە ) لە کاتژمێر ( ٩ بۆ ١٢:٣٠ ) سەردانی ئۆفیسی لیژنەکە بکەن کە دەکەوێتە ناو بینای کشتوکاڵی سیتەک بەرامبەر بینای بەڕێوبەرایەتی ناحیەی سیتەک،بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت کە بۆ مەبەستی دروستکردنی نەخشەی بنەڕەتی بۆ شارەوانی سیتەک .
پێویستیەکان :
1- کۆپیەک لە کارتی زانیاری و تەسکەرە یا کارتی نیشتیمانی بەملەوەنی لەسەر وەرەقەیەکی A4.
2- وێنەیەک.
3-وێنەی هەر فۆرمێک کە پێشتر بۆ مڵکەکە دروستکراوە یان بەڵگەنامەی تایبەت بە موڵکەکە وەک گریبەستی کڕین و فۆشتن .
ژمارەی لیژنەکە 07708859434
ڕۆژانی دەوام لە کاتژمێر ؛ 9:00 am
تا 12:30 pm
وەڵامی پەیوەندیەکانتان ئەدرێتەوە .