زانیارى گشتىشارەوانیەکان

لەپێناو ژینگەیەکی سەوزتر،ھەڵمەتی نەمام ڕواندن ئەنجامدرا و پێشوازیەکی گەورەی لێکرا.

لەسنوری سەرجەم شارەوانیەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی لەمانگی ١١ و١٢ ی ٢٠٢٢ ھەڵمەتی فراوانی نەمام دابەشکردن و رواندن بەرێوەچوو.

لەپێناو زیاتر کردنی سەوزایی ناوچەکانی کوردستان بێ جیاوازی،بەنوسراو و ڕەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەژمارە
٧٥٤١ لە ٢٠٢٢/١١/٢ ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی بڕی(٢٥٠٠٠) نەمام درا بێبەرامبەر بۆ شارەوانیەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان ،وە سەرجەم ھەڵمەتی دابەشکردنی نەمامەکان بەھاوکاریی بەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی وھەلەبجە ئەنجامدرا.

جیهان بە گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و ژینگەیدا تێپەڕدەبێ وڵاتە زلهێزەکان پیسبوونی ژینگە بە مەترسی دادەنێن , لە کوردستان لایەنە پەیوەندی دارەکان پرسی ژینگەیان کردووەتە ئەولەویەتی کارەکانی خۆیان و لەو پێناوەدا خزمەتی زیاتر دەکەن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی
بەپێی پلانی خۆی بەھاوکاری لایەنە پەیوەندی دارەکان لەھەوڵی خزمەتکردنی زیاتردایە بۆ پاراستنی ژینگە.
سوپاس بۆ ئەرک ماندبونی ئەم بەرێزانە کە ھاوکاربون لە دابین کردنی نەمامەکان

١-پشتیوان ئەحمد حاتم – بەرێوەبەری گشتی دیوان /وەزارەتی کشتوکال.

٢-ھەلکەوت عبدالرحمن – بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان .

٣-ھاوکار جلال – بەرێوەبەری دارستان وپاوانی سلێمانی.

٤-محمد محمود قادر – بەرێوەبەری دارستان وپاوانی ھەلەبجە .
٥-سەربەرز حسین – لێپرسراوی نەمامگەی دەربندیخان.

٦-ھێمن عبدالله محمود – لێپرسراوی نەمامگەی دوکان .

٧-محمد جمال حسن – لێپرسراوی نەمامگەی بان مقان.

٨-دانیار بھاءالدين. – دلێپرسراوی نەمامگەی سەرچنار.

٩-اسماعيل محمد – لێپرسراوی نەمامگەی شازاد صائب.

١٠-سالار محمد سعید – لێپرسراوی نەمامگەی سیروان.

Back to top button