سەرۆکایەتی شارەوانی قەرەهەنجیرشارەوانیەکان

هه‌ڵمه‌تی چاندنی نه‌مامی په‌رژینی كوردی له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌نجام ده‌درێت

له‌ چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر جوانكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ركوك – سلێمانی و زیاد كردنی پانتایی سه‌وزایی له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ى قه‌ره‌هه‌نجیر ، هۆبه‌ی باخچه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قه‌ره‌هه‌نجیر هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ناشتنی (2000) نه‌مامی په‌رژینی كوردی و (500 ) نه‌مامی جۆراو له‌ بلواری ناوه‌ندی شه‌قامی سه‌ره‌كی كه‌ركوك – سلێمانی و چه‌ند باخچه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌نجام ده‌دات ، جێ باسه‌ ( 2000 ) نه‌مامه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ بوودجه‌كه‌ی دابینكراوه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button