شارەوانی زەڕایەن
زەرایەن کۆمەڵگایەکی زۆرەملییە بوو لە ساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی پێشووی سەدام دروستیکرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لە دەشتی شارەزور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن .
ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەڕایەن بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٧: (٤٩٩٧) خێزان و (٢٦٩٤٠) کەسە. بەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا:
ناوەندی ناحیەی زەڕایەن: ژمارەی خێزان(٣٤٣٦)، ژمارەی کەس (١٧٦٠٤).
گوندەکان: ژمارەی خێزان (١٥٦١)، ژمارەی کەس (٩٣٣٦).
سنووری جوگرافی زەڕایەن
ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ٤٦ کیلۆمەتر.
لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەیدسادق ەوە چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی ناحیەی تانجەرۆ -عەربەت ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.
گوندەگانی سنوری ناحیەی زەڕایەن:
گوندی مەحمودخانی سەروو
گوندی مەحمودخانی خواروو
گوندی مالوانی ڕەشیدڕەمەزان
گوندی مالوانی ئیبراهیم کەریم
گوندی مالوانی حەمەی عەزیز
گوندی حاسڵ
گوندی کانی کەوەی کۆن
گوندی تەپەکەڵ
گوندی ئاوایی شێخ حسێن
گوندی یەخشی سەروو
گوندی یەخشی خواروو
گوندی داری قەلان
گوندی کانی کەوە
گوندی ئالان
گوندی سارتکە
گوندی قەڵبەزە
گوندی بێسەلمێن
گوندی کانی بەردینە
گوندی تووەقوت
گوندی جەرداسنە
گوندی دەق
گوندی کانی کویرە
گوندی کانی مرواری
گوندی قەرەگۆلی سەروو
گوندی قەرەگۆلی خواروو
گوندی قلیجە
گوندی میرەدێ
گوندی چەم وژاڵە
گوندی کۆڵەبی
گوندی کانێسکان
گوندی زەلەڕەش
گوندی بەردەکەڕ
گوندی بیدەن
گوندی نەمەڵ
گوندی ئۆردوگای نەسر
گوندی دسکەرە
گوندی کەلەکاوی
گوندی خەرجانە
گوندی جۆلانە
گوندی کانی هەمزە
گوندی گەورەقەڵا
گوندی ئەحمەد ئاوا
گوندی سێتەلانی سەروو
گوندی سێتەلانی خواروو
گوندی کوڕەی سەروو
گوندی کوڕەی خواروو
گوندی کانی توو
شارەوانی زەڕایەن شارەوانیەکى پلە دووە لە ساڵی ٢٠٠٥ بە فەرمانی جە نابی مام جلال دامەزراوە ، یەکەم سەرۆک
شارەوانی (رشید محمد احمد ) بوە تا ساڵی ٢٠١٢ سەرۆک شارەوانی بووە .
دووەم سەرۆک شارەوانی ( عوسمان عبداللە قادر ) بووە تا بە رواری ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢١ سەرۆک شارەوانی بووە .
سێیەم سەرۆک شارەوانی کە ئیستا بەردەوامە لەئەرکەکەی (برھان حمە رشید حمە سور ).