سەرۆکایەتی شارەوانی ئاغجەلەرشارەوانیەکان

شارەوانی ئاغجەلەر

ئاغجەلەر لە دوای بونی بە ناحیە لە 18/ 8 /1927 دوای ئەوەی بەشێک لە فەرمانگە کانی بۆدانرا لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکان، یەکەیەکی خزمەت گوزاری کرایەوە کە ئەوکات (شێخ سعاد بەرزنجی) بەڕێوە بەری ناحیە بوو ئەو یەکەی خزمەت گوزاری یە ش سەر بە ناحیە بووە کرێکارەکان ئەرکی خزمت کردنی شارۆچکەکەیان لە ئەستۆ بووە ئەو کات کارەبا لە ئاغجەلەر نەبووە ئێواران چرایان لە کۆڵانەکان هەڵواسیوە بە یانیان کۆیان کردۆتەوە کرێکارەکان بەشداربونە لە چاکردنی ڕێگاوبان تەنانەت دروست کردنی قوتابخانە و فەرمانگەی حکومی.
لە ساڵی 1971 شارەوانی لە ناحیە جیا دکرێتەوە بە ناوی بەلەدیە ی ئاغجەلەر و ( شەهاب ئەحمەد ) دەبێتە یەکەم سەرۆک شارەوانی تا ساڵی 1974 بۆماوەی ساڵێک حکومەت لە ئاغجەلەر نامێنێ لە دوای گەڕانە وەی فەرمانگە کانی حکومەت ( کازم برێس ) وەک مدیر ناحیە دێتە ئاغجەلەر وە سەرۆک شارەوانیش دەبێت تا کۆتایی ساڵی 1978 .
لە ساڵی 1978 ( مەد حەت ) دەبێتە سەرۆکی شارەوانی تا1987 ئەوکات ئاغجەلەر چۆڵکراو ڕوخێنرا لە دوای ڕاپەڕین لە مانگی نیسان 1994 (فاتیح تاهر محمد ئەمین) وەک یەکەم سەرۆک شارەوانی لە حکومەتی هەرێم دەست بە کاربوو تا ساڵی 1998
لە ساڵی 1998 (ئیبراهیم ئەحمەد محمد ئە مین) وەک سەرۆک شارەوانی ئاغجەلەر دەست بە کاربو تا ساڵی 2010
لە ساڵی 2010 دوبارە ( فاتح تاهر محمد ئەمین ) سەرۆکی شارەوانی بوو تا 2020 .
لە دوای 2020 ( ئامانج جەوەەر قادر ) سەرۆکی شارەوانی ئەغجەلەرە تا ئێستا .
لە ئێستادا شارەوانی پێک هاتووەلە بە شەکانی کارگێڕی و هونەری و ژمێریاری ویاساو ژینگەو ئامێرەکان وباخچە کان 71 فەرمانبەر لە شارەوانی دەوام دەکەن 48 فەرمانبەری هەمیشەیی و23فەرمانبەری گرێ بەست.

فاتح تاهر محمد ئەمین سەرۆک شارەوانی 1994 تا 1998
2010-2020
ئیبراهیم ئەحمەد محمد ئەمین
سەرۆک شارە وانی ئاغجەلەر
لە 1998 تا 2010
ئامانج جەوهەر قادر
سەرۆکی شارەوانی ئاغجەلەر
لە 2020 تا ئێستا 2023
Back to top button