شارەوانی کەناروێ
مێژوی دروست بونی شارەوانی کەناروێ دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە ساڵی (2000)کە بەڕێز (عوسمان هادی مستەفا ) هەڵبژێردرا بە سەرۆکی شارەوانی تا ساڵی(2006 ) بەردەوام بوو لە پۆستەکەی دا دوای ئەو بەڕێز( نجم الدین سعید ساڵح ) بوو بە سەرۆکی شارەوانی تا ساڵی(2010) لەدوای ئەو بەڕێز ( ئومێد جلال شریف ) بوو بە سەرۆکی شارەوانی تا ئستاش بەردەوامە لە پۆستەکەیدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی(27) فەرمابەرو ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست(5) فەرمانبەره .
لەمێژوی دروست بونی شارەانی کەناروێ تا ئێستا چەندین پڕۆژو کاری خزمەت گوزاری ئەنجام دراون
١. دروست کردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ شارۆچکەی کەناروێ
٢. دروست کردنی ئاوەڕۆی لولەی بەقەبارەی جیاواز بۆ سەرجەم گەڕەکەکانی شارۆچکەکە
٣ . گەیاندنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی ( بزورگ )
٤ ٠قیرتاو کردنی شەقامی سەرەکی ناو شارۆچکەی کەناروێ
٥ ٠کۆنکرێت کردنی بەشێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی کەناروێ
٦ ٠ سەوزکردنی قەراغ شەقامەکانی سنوری شارۆچکەی کەناروێ
٧ . تێکەڵە ڕێژ کرنی جادەی ( چاوە و سەر قەبرانی ) کەناروێ
٨ . دروست کردنی بیانا بۆ شارەوانی کەناروێ
٩ ٠دروست کرنی باخچەیک لەناو شارۆچکەی کەناروێ
١٠ . پڕۆژەی ڕوناک کردنەوە و دانانی ئینارە بۆ شەقامە سەرکیەکانی ناو شارۆچکەی کەناروێ
لەبەردەوامی کارو چالاکیەکانی ڕۆژانەمان ڕای کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و چاودێری کردنی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشک سنوری شارۆچکەی کەناروێ و گوندەکانی دەوروبەری