سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک
شارەوانی سیتەک
ناحیەی سیتەک لە (30) گوند پێکدێت ، سیتەکیش یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سیتەک سەر بەقەزای شارباژێر – پارێزگای سلێمانی .
لە بەرواری (24\2\2010) سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک دامەزراوە ، تا ئێستا دوو سەرۆک شارەوانی هەبووە:
1- ( بەهرە حمە سعید عبدالرحمان) لە ساڵانی (2010 تا 2020) خزمەتی کردووە.
2- ( جزا علی تۆفیق) کە لە بەرواری (1/3/2020) دەست بەکاربوە و تا ئێستا بەردەوامە لە ئەرکەکەی.
ژمارەی فەرمانبەرانی (49) فەرمانبەرە کە لە( 25 )فەرمانبەری هەمیشەیی و ( 24 )فەرمانبەری گرێبەست پێکدێت ، لە چەند هۆبەیەک پێکدێت ( کارگێڕی و ژمێریاری و وردبینی و یاسایی و موڵکایەتی و زەوی و زار و هونەری و ئامێرەکان و باخچەکان و لادانی زیادەڕەوی و کاروباری ژینگە )پلەی کارگێڕی سەرۆکایەتی شارەوانی سیتەک پلە( 4 ).