شارەوانی تەیناڵ
شارۆچکەی تەیناڵ لە (۸ ) گوند پێکدێت ، سەر بە قەزای بازیان_ پارێزگای سلێمانی .
لە بەرواری ٥ \ ٦ \ ۲٠٠٠ سەرۆکایەتی شارەوانی تەیناڵ دامەزراوە ، تا ئێستا پێنج سەرۆکی شارەوانی هەبووە :ـ
۱_ بەڕێز / ( کمال محمد امین ) لە ٥\ ٦\ ۲٠٠٠ وەک یەکەم سەرۆک شارەوانی دەست بەکاربووە لەساڵانی (۲٠٠٠ تا ۲٠۱۱ ) خزمەتی کردووە .
۲_ بەڕێز ( شۆڕش محمد تۆفیق ) لە بەرواری ۳\ ۷ / ۲٠۱۱ وەک دووەم سەرۆک شارەوانی تەیناڵ دەست بەکاربووە تا ساڵای ۲٠۱٥ خزمەتی کردووە .
۳_بەڕێز / ( عوسمان بەرزنجی ) وەک سێیەم سەرۆک شارەوانی تەیناڵ لە بەرواری ۳ \ ٥ /۲٠۱٥ دەست بەکاربووە .
٤_ بەڕێز / (شۆڕش محمد تۆفیق) بۆ جاری دووەم بووە بە سەرۆک شارەوانی تەیناڵ لە بەرواری ٤ \ ۱٠ \۲٠۱٥ دەست بەکاربووە تا ساڵی ۲٠۱۸ خزمەتیکردووە.
٥_ بەڕێز / ( سالار نوری عبدالله ) وەک پێنجەم سەرۆک شارەوانی تەیناڵ لە بەرواری. ۲۹ \ ۱٠ \۲٠۱۸ دەست بەکاربووە و تا ئێستا بەردەوامە لە ئەرکەکەی .
ژمارەی فەرمانبەرانی شارەوانیمان لە ( ۳۹ ) فەرمانبەرە کە ( ۱۷ ) فەرمانبەری هەمیشەیی و ( ۲۲ ) فەرمانبەری گرێبەست پێکدێت ، هەروەها لە چەند هۆبەیەک پێکدێت ( کارگێڕی ‘ باخچەکان ‘ ئامێرەکان ‘هونەری ‘ موڵکایەتی ‘ ژمێریاری ، ژینگە) پلەی کارگێڕی سەرۆکایەتی شارەوانی تەیناڵ پلە ( ٤ ).