شارەوانی تەکیەی جەباری
تەکیەی جەباری دەکەوێتە خوارووی ڕۆژهەڵاتی قەزای چەمچەماڵ بەدووری 25کم.. پێک هاتووە لە 35 گوند ..
هاوسنورە لەگەڵ ناحیەکانی سەنگاو ،شورش ،قادرکەرەم ، قەرەهنجیر و لەیلان …
سەرەتای دروست بوونی ناحییەی تەکیەی جەباری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵي 1919 ئەوکاتە بە سەڵباتوو ناسراو بوو ناوچەیەکی کشتوکاڵی فراوان مەڵبەندی جوراوجۆری میوەی خۆماڵی بووە ، یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە سید محمدجەباری بووە لەناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکان بەچەند هۆکارێک فەرمانی بە ناحیە بوونی هەڵوەشاوەتەووە…
ناوچەی تەکیەی جەباری قەدەغەکراوە بووە لە ساڵانی 1988 تا 2003 …
پاش پرۆسەی ڕزگار کردنی عێراق بەفەرمانی بەڕێز مام جەلال سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان دەست بەکاربوون لە سنورەکە ،،
لەڕێکەوتی 27/6/2004 بەفەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە1/18/4265 ناحییەی تەکیەی جەباری استحداث کراوەتەوە ..ئێستا ناحیەی تەکیەی جەباری لەڕوی کاکێریەوە سەر بە قەزای چەمچەماڵە سەربە پارێزگای سلێمانی..
سەروک شارەوانیەکانی شارەوانی تەکیەی جەباری لەسەرەتایی دروست بوونیەوە تا ئەمڕۆ….
1- سەروەر صالح حسن 11/5/2004–20/1/2010
2- دلاوەر عمر محمد. 20/1/2010 — 29/9/2010.
3- ڕێبوار احمد عبدالقادر 29/9/2010 –23/5/2013
4- علی عبدالقادر احمد .. 23/5/2013 –15/8/2017
5- دلاوەر عمر محمد ..16/8/2017 تائێستا..
ژمارەی فەرمانبەرانی شارەوانی 37 فەرمانبەرە
هەمیشەیی . 32
گرێبەست. 5
شارەوانی تەکیەی جەباری پێک هاتووە لەم هۆبانە.. کارگێری ، ژمێریاری ، هونەری وباخچەکان ، ئامێرەکان ، مۆڵکایەتی ، ژینگە ، یاسای …