کارى بەشى کاروبارى یاسایى

بەشدارى کردن لەو داوایانەى کە تۆمار کروان لە دادگاکان لەسەر شارەوانیەکان
و بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان .
دیارى کردنى نوێنەرى یاسایى بەمەبەستى ئامادەبوون لە دادگاکان.
ڕەزامەندى دان لەسەر کارى ئیفراز و کوژاندنەى زەوى شارەوانیەکان بۆ
بەرژەوەندى گشتى.
ئاڕاستە کردنى نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى گشتوکاڵى سلێمانى بۆ کارى
کوژاندنەوە و قەرەبووکردنەوەى زەوى جوتیاران پاش کارى کوژاندنەوە و
ئیفرازکردن.
ووردبینى کردنى بەرایى یەکان و ڕەزامەندى دان لەسەر کارى تەملیکى خانووى
ئۆردووگا لە سنورى شارەوانیەکان.
تەملیک کردنى خانووى سنورى شارەوانیەکان بە پێ ڕەزامەندى ئەنجومەنى
وەزیران و یاسا و ڕێنمایى یەکارپێکراوەکان.
وردبینى کردنى کۆنوسى لیژنەکانى خەمڵاندن و پەسەندکردنیان و گێڕانەوەیان
بۆ شارەوانى پەیوەندى دار.
کارکردن و وەڵام دانەوەى تەواوى ئەو نوسراوانەى کە لەلایەن فەرمانگەکانەوە
ئاڕاستەمان دەکرێت تایبەت بە کاروبارى یاسا.

دابەشکردنى ئەرک و فەرمان بەسەر فەرمانبەرانى بەشەکەى دا.
هەڵسەنگاندنى ئەداى کارى فەرمانبەران و بەرزکردنەوەى ڕاپۆرتى تایبەت بۆ
بەڕێوەبەرى گشتى .


لێپرسراوى بەش
حسن على احمد
٠٧٧٠٢١٦٥٢١٢

Back to top button