بەشى کارگێڕى و خۆیەتى:

دەرکردنى فەرمانى کارگێڕى گواستنەوەى ڕاژە و تەنسیب کردنى فەرمانبەرانى
لە نێوان شارەوانیەکان و دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان .
ڕەزامەندى دان لەسەر دەست لەکارکێشانەوە وکۆتایی هێنان بەڕاژەى
فەرمانبەران.
پێدانی سەرجەم مۆڵەتەکان ) ئاسایی – بێ مووچە – نەخۆشى – بەخێوکەر ( بە
فەرمانبەران .
ئاڕاستەکردنى رێزو سوپاس بۆ فەرمانبەرانى ناو دیوانى بەڕێوەبەرایەتى
گشتیمان و شارەوانیەکان بە پێ ى شایستە بوونیان .
خانەنشین کردنى فەرمانبەران تا پلە )٣ )و بەرەخوار و بەڕەچاووکردنى ڕێنمایی
یەکان.

گۆرینی ناونیشانى فەرمانبەران بە پێ ى پێویستى بە ناونیشانى نوێ و
وەگرتنى ڕاى بەشە پەیوەندى دارەکان .
پێدانی پشتگیرى بە فەرمانبەران بۆ فەرمانگە و لایەنە پەیوەندى دارەکان .
پێکهینانی لیژنەکانى ) لێکۆڵینەوە – کڕین – چاکردنەوە – خەمڵاندن و فرۆشتن
و بەکرێ دان – ئەژمارکردنى ڕاژە – دەرخستنى ڕاستیەکان – کردنەوە و شى
کردنەوە تەندەر – بەدواداچوونى و جێ بە جێ کردنى پڕۆژەکان – نرخاندن –
پێدانى ماوەى زێدەگى – ……. هتد(.
ئاڕاستە کردنى نوسراو بۆ وەزارەت و پارێزگا و دادگاکان و فەرمانگە پەیوەندى
دارەکان بۆ دیارى کردنى نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان لە لیژنەکاندا یان
هەر کارێکى ترى پێویست.
چەسپاندنى تەمەنى فەرمانبەران بە پێ ى بەڵگەنامە فەرمى یەکان .
پێدانى سەرەمووچەى ساڵانە بە فەرمانبەرانى ناو دیوانى بەڕێوبەرایەتى
گشتیمان و شارەوانیەکان .
نوێ کردنەوەى گرێبەستى ساڵانەى فەرمانبەرانى گرێبەستى دیوانى
بەرێوەبەرایەتى گشتیمان و شارەوانییەکان .
دانان و لادانی فەرمانبەری گرێبەست بە پێ ی ڕێنمایى یەکان.
دانانى ژمارە بۆ سەرجەم نوسراو و گشتاندنەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى
گشتیمانەوە دەردەچێت وە ئەرشیف کردنیان.
بە ئەرشیف کردن و بە ئەلکترۆن کردنى سەرجەم نوسراوەکانى ساڵانى
پێشووى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان .
سەرپەرشتی کردنی کارە خزمەتگوزارییەکان و پاکردنەوەى ناو دیوانى
بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان .
سەرپەرشتى کردن و چاودێرى کردنى دەوامى فەرمى فەرمانبەران لەڕیگەى
سیستەمى ئەلکترۆنى )iFace) و وەرگرتنى ئیجرائات بەرامبەر بەو فەرمانبەرانەى
کە پاپەندى دەوام نابن بە بێ هۆکار.

خەرج کردنى سەرجەم دەرماڵەى فەرمانبەران بە هەماهەنگى بەشەکان و
شارەوانییەکان لەڕێگەى لیژنەى دەرماڵەوە .
گێرانەوەى کۆنوسى لیژنەکانى ) لێکۆڵینەوە – دەرخستنى ڕاستى یەکان –
ئەژمارکردنى ڕاژە ( بۆ شارەوانیەکان .

سەرپەرشتى و ڕێکخستنى گەنجینەى دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان و
داواکارى پێویستى ڕۆژانەو مانگانەى بۆ بەڕێوەبردنى ئیش و کارەکانمان.
کارکردن و وەڵام دانەوەى تەواوى ئەو نوسراوانەى کە لەلایەن فەرمانەگانەوە
ئاڕاستەمان دەکرێت .
کۆگاى ناو دیوان هەڵدەسێت بە داخڵ کردنى کەل و پەلى کڕاو یان دابین کراو
بۆ دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان وە دەرکردنى کەل و پەل و پێداویستى بە
گوێرەى داواکارى بەش و هۆبەکان ، ئامادەکردنى لیستى کەل و پەلى لە
کارکەوتوو و ناردنى بۆ بەش یان لیژنەى تایبەتمەند ) لیژنەکانى کوژاندنەوە و
خەمڵاندن و فرۆشتن( بۆ ئەنجام دانى ڕێکارى یاسایی.
دابەشکردنى ئەرک و فەرمان بەسەر فەرمانبەرانى بەشەکەى دا.
هەڵسەنگاندنى ئەداى کارى فەرمانبەران و بەرزکردنەوەى ڕاپۆرتى تایبەت بۆ
بەڕێوەبەرى گشتى

لێپرسراوى بەش
هێرش محمد صابر
٠٧٧٠١٥٧٠٢٦٧

Back to top button