بەشى موڵکایەتى و زەوى زار :

ئەنجامدانى تەواوى ڕێکارەکانى پەیوەست بە بەکرێ دانى مۆڵکەکانى
شارەوانییەکانى سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان وەک زیادکردنى ئاشکرا و
پەسەندکردنى بڕیارى ئەنجومەنى شارەوانیەکان.

تێڕوانین و کارکردن لەسەر تەواوى کێشەکانى پەیوەست بە کاروبارى مۆڵکایەتى
شارەوانیەکان .
دەر کردنى فەرمانى تایبەت بە تەملیک کردنى ئەو زەوى یانەى کە پێشتر بە
شێوەى کارت دابەش کراون بەسەر چین و توێژەکاندا دواى پرۆسەى ووردبینى
کردن بۆ هەر مامەڵەیەک لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان.
ڕێگە پێدان بە مۆڵەتى خانووکردن بە و کارتانەى کە بەسەر چین و توێژەکاندا
دابەش کراون دواى ئەنجام دانى پڕۆسەى وردبینى کردن.
کارکردن و وەڵام دانەوەى تەواوى ئەو نوسراوانەى کە لەلایەن فەرمانەگانەوە
ئاڕاستەمان دەکرێت تایبەت بە کاروبارى موڵکایەتى.
ئەنجام دانى ڕێکارە پێویستەکان تایبەت بە تەرخان کردنى زەوى پیشەسازى بۆ
خاوەن پیشەیی و کارگەکان بەهەماهەنگى بەشى نەخشەى بنەڕەتى و ڕوپێوى.
تۆمارکردنى ناوى ئەو چین و توێژانەى کە زەوى و خانوویان بۆ تەرخان دەکرێت
لە لایەن شارەوانى یەکانەوە لە بەرنامەیەکى داتابەیس.
وردبینى کردنى ناوى ئەو چین و توێژانەى کە زەوى یان خانوو یان شووقەیان بۆ
تەرخان دەکرێت لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە بەرنامەیەکى
داتابەیسى پێشکەوتوو.
دابەشکردنى ئەرک و فەرمان بەسەر فەرمانبەرانى بەشەکەى دا.
هەڵسەنگاندنى ئەداى کارى فەرمانبەران و بەرزکردنەوەى ڕاپۆرتى تایبەت بۆ
بەڕێوەبەرى گشتى .


لێپرسراوى بەش
شارا حسن حسین

٠٧٧٠١٨١٢٣٣٩

Back to top button