بەشى ئامێرەکان و کۆگاکان:

سەر پەر شتى کردنى ءەو ئامێرانەى کە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى پڕۆژەى
بچووک و مام ناوەند وە بەرەنگار بوونەوەى لافاو وە چاککردنى شەقام و
تێکەڵە ڕێژکردنى کۆڵانەکانى سنورى شارەوانییەکان بە پێ ى داواکارى.
هەڵدەستێت بە سەرپەرشتى کردن و چاودێرى کردنى ئۆتۆمیبلەکانى ناو دیوانى
بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان لە ڕووى دەرچوون و داواکارى بەشەکان بۆ پێدانى
ئۆتۆمبیل.

کەشف کردن و ئامادەکردنى دەرخستەى تایبەت بۆ چاکردنەوەى ئامێر و
ئۆتۆمبیلەکانى ناو دیوان.
پاکتاوکردنى پێشینەى مانگانەى لیژنەکانى ) چاکردنەوە – کڕینى سووتەمەنى ( .
لیژنەى سووتەمەنى هەڵدەستێت بە کڕینى سوتەمەنى بۆ ئامێر و ئۆتۆمبیل و
مۆلیدەکانى ناو دیوان و ئامادەکرنى خشتەى تایبەتمەند لەسەر چۆنیەتى
سەرفکردنى سوتەمەنى یەکان لە چوارچێوەى ڕێنمایى دارایى دا.
تۆمارکردنى هەر جوڵەیەکى ئامێر و ئۆتۆمبیلەکانى ناو دیوان .
هۆبەى کۆگا هەڵدەسێت بە داخڵ کردنى ئامێر و ئۆتۆمبیل یان کەل و پەلى کڕاو
یاخود دابین کراو بۆ دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان وە دەرکردنى پێداویستى
ئامێر و ئۆتۆمبیل بە گوێرەى داواکارى شۆفێرەکان ، ئامادەکردنى لیستى کەل و
پەلى لە کارکەوتوو یان ئامێر و
ئۆتۆمبیل لە کارکەوتوو وە ناردنى بۆ لیژنەکانى تایبەتمەند ) لیژنەکانى خەمڵاندن
و فرۆشتن( بۆ ئەنجام دانى ڕێکارى یاسایی و فرۆشتنیان بە زیادکردنى ئاشکرا.

بەشدارى کردن وەک سەرۆکى لیژنەى وەرگرتنى ئامێر و ئۆتۆمبیلانەى کە چاک
دەکرێنەوە لەلایەن شارەوانیەکانەوە .
وەرگرتنى هەر ئامێر و ئۆتۆمبیلێک کە لەلایەن کۆمپانیاکان یان حکومەتەوە بۆ
بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان دابین دەکرێت لە ڕێگەى لیژنەیەکى پسپۆڕ و
تایبەتمەندەوە.
دابەشکردنى ئەرک و فەرمان بەسەر فەرمانبەرانى بەشەکەى دا.
هەڵسەنگاندنى ئەداى کارى فەرمانبەران و بەرزکردنەوەى ڕاپۆرتى تایبەت بۆ
بەڕێوەبەرى گشتى


لێپرسراوى بەش
عباس حمە کریم حمە مراد

٠٧٧٠١٥٢٩١٥٥

Back to top button